ڕێگای تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ و تەکیە ـ ئاغجەلەر نۆژەن دەکرێتەوە
لەدرێژەى کارە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای قیری تاسڵوجە ـ تەکیە ـ چەمچەماڵ و نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە ڕێگای قیری تەکیە ـ ئاغجەلەر جێبەجێ دەکات.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) ـ لە مانگی ئەیلوول و لە سەردانێکى بۆ ناوچەکە، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڵێندەر و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکەی بۆ دەستپێکردنەوە و کارکردن بە شێوەیەکی خێرا و گونجاو ڕاسپارد تا بەمەش زیاتر خزمەت بە ھاووڵاتیان بکرێت..
تا ئێستا ڕێژەی ئەنجامدراوی پڕۆژەکە کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت، گەیشتووەتە (٧٧٪).