قۆناغێکی نوێ لە پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی ڕانیە جێبهجێ دهكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی ڕانیە بەردەوامە و ئەمڕۆ قۆناغێکی گرنگ و نوێی پڕۆژەکە دەستیپێکرد، لەئێستاشدا زیاتر لە 60%ی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە.
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی ڕانیە، ڕۆژی ٢٠٢٢/٢/٢٣ قۆناغی یەکەمی دانانی ستیل گێردەرەکان بە شێوازێکی ئەندازیاری سەرکەوتوو جێگیر کران، کە بەشێکی گرنگە لە پڕۆژەکە.
پردی نوێی دەربەندی ڕانیە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجی دەکرێت، درێژیەکەی (420م) و بەرزی ٢١مەتر و پانی ١٥ مەترە، بڕی زیاتر لە (12) ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، لەئێستادا زیاتر لە 60%ی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە.