وەفدێکی گرووپی کۆمپانیاکانی تانج سەردانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنیان كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە وەفدێکی گرووپی کۆمپانیاکانی تانج کرد.
لە دیدارێکدا، خورشید عەبدوللەتیف مزوری، خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی تانج ئامادەیی خۆیانی دەربڕی بۆ کارکردن لە بواری بەڵێندەرایەتی و کارکردن لە پڕۆژەکانی ڕێگاون و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.
هاوکات ئامادەی خۆیان پیشاندا بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بەشێوەی قەرزی درێژخایەن.
لە بەرامبەردا وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، وێڕای بەخێرھاتنی وەفدی میوان، ئاماژەی بەوە کرد هەماهەنگیی نێوان کەرتی تایبەت و حکومەت بۆ خزمەتی گشتی کارێکی گرنگە.