وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن دواکاریەکانی قەزای کۆیە بەهەند وەردەگرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ رێکەوتی ٩/٦/٢٠٢٢ دانا عەبدولکریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن پێشوازی لە طارق حەیدەری قایمقامی قەزای کۆیە کرد
لەو دیدارە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن باسی لەوە کرد لە ئێستادا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کرد بانگەوازی کردوە بۆ دیزاینکردنی رێگای شەست مەتری کۆیە هاوکات کار لە بەشێکی رێگاکە دەکات وتیشی هەوڵەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەردەوامە بۆ چاککردن و پاراستنی رێگاوبانەکانی قەزای کۆیەو دەوروبەری
لەلایەن خۆیەوە طارق حەیدەری قایمقامی قەزای کۆیە وێرای سوپاس گوزاری بۆ هەوڵەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن لەمەر گرینگی دان بە رێگاوبانەکانی کۆیەوە وگوندەکانی دەوروبەری هاوکات گرینگی دروست کردنی رێگای شەست مەتری کۆیەی روونکردەوە
هەر لەو دیدارە کە هەریەک لە کۆسار حەمید بەرێوبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانەکانی کۆیەو مەحمەد میرحاج سەرۆکی شارەوانی کۆیە ئامادەی بوون زیاتر تیشک خرایەسەر پاراستنی رێگاوبانەکانی کۆیە بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان .