وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن هەوڵی زیادکردن و فرەجۆركردنی داهاتەکانی دەدات
![](/media/17965/fb_img_1674586518927.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133191019030000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە کۆبوونەوەیەکی نێوان وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و لیژنەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ زیاد کردنی داهات، گفتوگۆیەکی چڕ لەبارەی هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوە و زیادکردنی داهاتەکان کرا و لەسەر ئەو پرسەش وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕاپۆرتێکی تایبەتی بە ئامانجی زیادکردنی داهات و بەکارهێنانەوەی لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان پێشكەش كرد.
دانا عەبدولکەریم ڕایگەیاند:'' هەرچەندە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە وەزارەتێکی خزمەتگوزاری و ژێرخانی خزمەتگوزارییە و دامەزراوەیەکە خەرجی لە داهات زۆرترە، بەڵام لەسەر بنەمای ناوەرۆکی بەرنامەی حکومەت و هاوتەریبی ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران، هەوڵی زیادکردن و جۆراوجۆرکردنی داهاتەکانی داوە.''
دانا عەبدولکەریم، جەختیشی لە کاراکردنەوەی سندوقی ڕێگەوبان كردەوە، کە ڕۆڵی گرنگی لە زیادکردنی داھات و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ڕێگەوبان لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەبێت.