وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پێشوازی لە وەفدێکی کۆمەڵەی پیشەسازی و خاوەنکارانی عێراق و تورکیا دەکات
دانا عەبدولکەیم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە مەبەستی گفتگۆ دەرباری دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی "مێرسین بۆ بازرگانی و ئابووری" کرد، پێشوازیی لە وەفدێکی کۆمەڵەی پیشەسازی و خاوەنکارانی عێراق و تورکیا کرد، کە کۆنفرانسەکە لە
تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بە بەشداری ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەگرنگییەوە باسی لەو کۆنفرانسەکە کرد و بە هەنگاوێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری نێوان هەردولا زانی و، هیواشی خواست لە ساڵانی داهاتوودا گرنگیی زیاتر بەم جۆرە کۆنفرانسانە بدرێت و بتوانن لەو رێگەیەوە پڕۆژەی زیاتری خزمەتگوزاری بۆ خزمەتکردن بە هاوڵاتیان جێبەجێ بکەن.
هەروەها تیشکی خستە سەر پەرەپێدانی بارزگانی و پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا و رایگەیاند: ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا و خاوەنکارانی ئەو وڵاتە هاوکار دەبن و ئامانجمان کاری هاوبەشە بۆ خزمەتکردنی خەڵک. بۆیە دەمانەوێت کۆمپانیا و خاوەنکاران رۆڵیان هەبێت لە بوژاندنەوەی زیاتری ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی سێکتەرەکانی ئابووری و بازرگانی لە هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری.
سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازی و خاوەنکارانی عێراق و تورکیا، کۆنفرانسەکەی بە سەرکەوتوو ناوبرد و گووتی: سەردان و بەشداریی وەفدی حکومی و خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە مایەی خۆشحاڵییە، چونکە ئامانجمان کاری هاوبەش و پێکەوەیی و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی نێوان هەردوولایە.