وۆرک شۆپێک بۆ گرنگیدان و سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان لە رێگاوبانەکان بەڕێوەچوو
رۆژی دووشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٣، لە شاری هەولێر وۆرک شۆپێکی تایبەت بە گرنگیدان و سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان لە رێگاوبانەکان بەڕێوەچوو کە لەلایەن رێکخراوی سویرۆدی سویدی تایبەت بە سەلامی هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بەڕێوەچوو.
لە وۆرک شۆپەکەدا د.ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری رێگاوبان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن و وەسفی عەزیز، بریکاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەی بوون.
لە وۆرک شۆپەکەدا تیشک خرایە سەر چۆنێتی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ و ژمارەی قوربانیان و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لەرێگاوبانی دەرەکی و شەقامە ناوخۆییەکان لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشان کردنی گرفتەکانی هاتووچۆ و ئاماژە بە چۆنێتی کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو قوربانیانەی کە بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن کرا.
وۆرک شۆپەکە لەلایەن بانکی نێودەولەتی پاڵپشتی دارایی دەکرێت ئامانج لێی دروستکردنی هەماهەنگی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانە لەبواری سەلامەتی و پاراستنی گیانی هاولاتیان لەرێگاو بانەکان.