کۆنووسێک بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون واژوو کرا
ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پێشوازی لە عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆ سەبارەت بە هەوڵ و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت کرد بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، ئەوەش دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، هەردو وەزارەت کار دەکەن بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ کەسوکاری شەهیدان و جینۆسایدکراوان و زیندانیانی سیاسی ئەوانەی تائێستا سودمەند نەبون.
لە ڕێوڕەسمێکدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کۆنوسی هاوبەشی نێوان هەردو وەزارەتیان واژۆکرا، کە خۆی لە ژمارەیەک پێشنیار دەبینێتەوە بۆ ئەوەی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بۆ بڕیاردان.

لە لایەن خۆیەوە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژەی دا ئەوەی لە توانایاندا بێت درێغی ناکەن و ئامادەن بۆ هاوکاری و پاڵپشتی وەزارەتی شەهیدان لە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ کەسوکاری شەهیدان.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانیش جەختیکردەوە، واژووکردنی ئەو کۆنوسە تایبەت بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ کەسوکاری شەهیدان دەبێتە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ هەردو وەزارەت.