Skip to the content

رێگای سماقوڵی- گۆمەسپان نۆژەن دەکرێتەوە

تیمەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەردەوامن لە کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی رێگای دۆڵی سماقوڵی. 
 
پڕۆژەکە پێکهاتووە لە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی قیری رێگاکە لە دەربەندی گۆمەسپانەوە تا بەنداوی سماقوڵی و لەوێشەوە تا ھیزۆپ و لەسەر راسپاردەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنیش تیمەکان راسپێردراون بەشێوازێکی گونجاو و ھەرچی زووە کارەکان تەواو بکەن.
 
رۆژی دوشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی خۆپیشاندەرانی دۆڵی سماقوڵی کرد و بەڵێنی جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی پێدان، ھاوکات رۆژی دواتر کارکردنی تیمەکانی وەزارەت دەستیپێکرد و کارکردنیش تا چاککردنەوەی رێگاکە بەردەوام دەبێت.