یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر کەسانی شایستەدا دابەش دەکرێن
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت لە ماوەی چوار ساڵی رابردووداسەرەڕای قەیرانەکان زیاتر لە ٤٤٠ پڕۆژەیان بەئەنجام گەیاندوە و دەشڵیت:'' ئەگەر قەیرانی دارایی دروست نەبێت لەمساڵدا رێگای دەربەندیخان - کەلار تەواو دەکەین.''
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەمیانی بەڕێوەچونی رێورەسمی سیمپۆزیۆمی تەکنەلۆجیای نوێی بواری رێگاوبان لەزانکۆی سلێمانی، رایگەیاند:'' ئەم سیمپۆزیۆمەی ئەمڕۆ گفتوگۆکردنە سەبارەت بە شێوازو تەکنەلۆژیای نوێ بۆ دروستکردنی رێگاوبان و تەکنەلۆژیای نوێی چاککردنەوەی رێگاوبانەکان، چونکە کە رێگاوبان دروست دەکرێت دەبێت بەردەوام ساڵانە پلانی چاککردنەوەت هەبێت.''
سەبارەت بە یەکەکانی نیشتەجێبوونیش ئەوەی خستەڕوو کە پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و دواتر لەلایەن لیژنەیەکەوە خاڵبەندی بۆ فۆرمەکان دەکرێت و ئەو ٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دابەش دەکرێت بەسەر ئەو کەسانەی کە شایستەن بەپێی یاسای نیشتەجێون.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئاماژەی بەوەکرد؛ سەرەڕای قەیرانە داراییەکان کارکردن لە پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەردەوام بووە و وتی: "لە چوار ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٤٤٠ پڕۆژەمان بە گوژمەی زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینار تەواوکردووە، کە بەرهەمی ئەمە هەزار و ٣٠٠ کیلۆمەتر رێگاوبانی نوێمان خستووەتە خزمەتی هاووڵاتییان، جگە لەوەش چوار بەڕێوەبەرایەتی نوێمان دروستکردووە بۆ چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانەکان و خزمەتی هاوڵاتیان".
سەبارەت بە رێگای نێوان دەربەندیخان - کەلار، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند: " پێش دەستبەکاربوونی ئێمە ئەو رێگایە تەنیا لە ١٥٪ی جێبەجێ کرابوو، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربونی ئێمە و سەرەڕای قەیرانە داراییەکان رێژەی جێبەجێکردنمان گەیاندوەتە ٦٥٪، ئەگەر گرفتی داراییش دروست نەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو رێگایە تەواو دەکەین".