Skip to the content

پرۆژەی ڕێگەی دوانزە ئیمام-قەرەبڵاغ لە شاری کفری جێبەجێ دەکرێت

رۆژی یەکشەممە، ٢٦ ی ئایاری ٢٠٢٤، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگەی قیری دوانزەئیمام-قەرەبڵاغی لە کفری دانا.

پڕۆژەکە پێک هاتووە لە دروستکردن و قیرتاوکردنی ڕێگایەک بە درێژیی ٢٤ کم و گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە بە جێبەجێکردنی لە ماوەی ٤٠٠ ڕۆژ، کۆمپانیای ژالیان جێبەجێی دەکات و لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

ڕێگاکە ناحیەی کۆکس بە شاری کفرییەوە دەبەستێتەوە، کە لە ئێستادا دانیشتووانی ناحیەکە بۆ گەیشتن بە شاری کفری ڕێگایەکی دوور و درێژ و ڕێگای چەند ناحیە و شارێک دەبڕن، هاوکات دەیان گوندی سنوورەکە سوودی لێ دەبینن و دەبێتە هۆی بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵی.

لە مانگی تەممووزی ساڵی ڕابردوو، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی خەڵکی کفری کرد و بەڵێنی دا بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، کە بەشێکیان جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە بوون.