پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگهى نێوان دێلێژە –سەنگاو تەواو کرا

پرۆژەی ڕێگهى قیرى نێوان دێلێژە – سەنگاو، بەشێکە لە جێبەجێکردنی داواکاریی هاووڵاتیيانی سنوورەکە، کە پێکهاتووە لە ڕێگهیەک بە درێژيی پێنج كيلۆمهتر و بە گوژمەی ملیارێک و سەت ملیۆن دینار، بە شێوازی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتيی ڕێگهوبانی گەرمیان جێبەجێ کراوە.
هاوکات وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی چەند ڕێگهیەکی ديكهى سنوورەکە.
دروستکردنی ڕێگهی دێلێژە - سەنگاو، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، كه ئیدارەی سهربهخۆى گەرمیان بە پارێزگهی سلێمانی دەبەستێتەوە و نزیکەی ٣٠کم دووريی ڕێگه بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیيان کەمدەکاتەوە، هاوکات لە ڕووی گەشتیاریشەوە بایەخی گرنگی هەیە و هاتوچۆیەکی زۆری هاووڵاتیيانی لەسەرە.