هاووڵاتیان بەشێك لە ئەركەكانیان كەم دەبێتەوە و پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى کرێی كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵەکانیان کرێی مانگانەکەیان بدەن.
هەواڵەکان
سێ بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا لە زاخۆ و ڕاپەڕین و سۆران دادەمەزرێن
بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان لە هەر سێ ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین، سێ بەڕێوەبەرایەتی دێنەکایەوە.
گوژمەی نۆ ملیار دینار بۆ شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا لە دهۆک خەرج دەکرێت
واژووی گرێبەستی دانانی شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا لە پارێزگای دهۆک بە گوژمەی زیاتر لە نۆ ملیار دینار کرا، کە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکرێت
هەر ماڵێک ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی دەدرێتێ
ئهمساڵ پێویستیان به (٢٥٧) ملیۆن و (٤٨٩) ههزار و (٢٠٠) لیتر نهوتى سپى ههیه، تاوهكو بهسهر ئهو خێزانانه دابهشى بكهن.
بەهۆی کەم بوونەوەی سەرپێچییەکان کارەبای زیاتر بە هاووڵاتییان دەدرێت
لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵ، زیاتر لە هەشت هەزار سەرپێچی لە سەرانسەری هەرێم تۆمار کراون، و چوار هەزار و ٥٩٦ سەرپێچی تەنیا لە پێوەری زیرەک بووە. و ٢٩ دۆسیەشیان ڕادەستی دادگاکان کراون.
بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکرێت و بنبڕکردنی سەرپێچییەکان توندتر دەکرێن
دوو وێستگەی مۆبایل بۆ پارێزگای هەولێر دابین دەکرێت و بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات.