Skip to the content

کار و چالاکییەکان

پرێزینتەیشنێكی تایبەت بە بەشداری كەرتی تایبەت لە بەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبا بەڕێوەچوو

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٣/١٨ بە ئامادەبوونی كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پرێزینتەیشنێكی تایبەت بە بەشداری كەرتی تایبەت لەبەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبا بەڕێوەچوو.

پلانی پرۆژەی پێوەری زیرەك پەسەندكراو پسوولەی كرێی كارەباش بەسیستەمی پێوەری زیرەك چاپ دەكرێت

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لێژنەی باڵای پێوەری زیرەكی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی دیوان ئامادەیبوون.

كۆمپانیای كار پرێزینتەیشنێكی تایبەت بەشداریكردن و بەڕێوەبردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا پێشكەش كرد

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/16 بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا كۆمپانیای ( كار ) پرێزینتەیشنێكی تایبەت بەبەشداری كۆمپانیاكە بۆ بەڕێوەبردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا پێشكەش كرد.

وەزیری كارەبا لەیادی هەشتی مارس رۆڵ و پێگەی ئافرەتانی بەرز نرخاند

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 لە رۆژی جیهانی ئافرەتاندا، ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەنووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە ئافرەتانی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا كرد.

وەزیری كارەبا پێشوازی لە كونسوڵی گشتی میسر لەهەرێمی كوردستان كرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە محمد وەجیە حجازی كونسوڵی گشتی میسر لەهەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.

لەم ساڵدا ئیدارەی گەرمیان دەبێتە خاوەنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای 165 مێگاواتی

ئەمرۆ سێ شەممە 2021/2/23 وەزیری کارەبا بۆ ئیدارەی گەرمیان، لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بۆ یەکەمین جار ئیدارەی گەرمیان دەبێتە خاوەنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتی کارەبا.

سەرجەم تۆڕه‌كانى كاره‌باى سلێمانى ده‌خرێته‌ سه‌ر سستمى GIS

بەئامادەبوونی سالار حسام الدین بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ئەندازیار ڕۆژ دیار لە به‌شى (GIS) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كاره‌باى سلێمانى، له‌ رێگه‌ى به‌رنامه‌یه‌كه‌وه‌، سه‌رجه‌م تۆڕه‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌باى ناوشارى سلێمانى ده‌خاتە سه‌ر(GIS).

وەزیری کارەبا :خزمەتی خەڵکی ھەڵەبجە و پێشخستنی ژێرخانی کارەبای پارێزگاکە ئەرکی سەر شانمانە

ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا و شاندی یاوەری لەگەڵ بەرێز ئازاد توفیق پاڕێزگاری ھەڵەبجە، بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پاڕێزگاکەیان بەسەرکردەوە.

لەژێر چاودێری رێزدار ( مەسرور بارزانی ) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی مینی سكادا- ڤۆیپ كرایەوە

ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/11 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزارەتی كارەبا بەئامادەبوونی كونسوڵی گشتی توركیا و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت و نوێنەرانی كۆمپانیای ئۆسكۆمی توركی پرۆژەی مینی سكادا- ڤۆیپ بە تێچوونی (5.008.432 ) یۆرۆ كرایەوە.

بۆ بەڕێزان دەزگاكانی راگەیاندن (بانگێشتنامە)

سبەی پرۆژەی مینی سكادا-ڤۆیپ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنترۆڵی كارەبا دەكرێتەوە