بەئامادەبوونی د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی و بەرێوەبەرانی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان وبەڕێوەبەرانی ئەوقاف و تێبینەرایەتی و مامۆستایانی ئایینی بەڕێزی بۆردی وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف ئەنجامی توێژینەوەیەكی مەیدانی خستە روو، كەماوەی نزیکەی دوو مانگ دەبێت بەشێوەیەكی مەیدانی لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان بەووردی كاری لەسەر كراوە، کە لەئەنجامی كۆبوونەوە فراوانەکانیانە لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی و گوتاربێژانی كوردستان.
هەواڵەکان
لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ شاندێكى باڵاى وەزارەتەکانی ئەوقاف، خوێندنی باڵا و پەروەردە کۆبووهوە
بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتی خوێندنی ئایینی لەھەرێمی کوردستان دووشەممە 2020/12/7 لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەپەرلەمانی کوردستان، بەسەرپەرشتی د.ھەورامان حەمەشریف حمەڕهشید سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، لەگەڵ مامۆستا ئالان حمهسهعید وهزیرى پهروهردهو د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریكارى وهزارهتی خوێندنی باڵاو عهباس زێباری بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەوەکالەت و شێخ ابراھیم برزنجی بەڕێوەبەری ئیرشاد و توێژینەوە بەنوێنەرایەتی بەڕێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەشداروبوون، لەگەڵ ستافى یاوهر لهههرسێ وهزارهتهكان كۆبووهوه.