ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، سەرپەرشتیی یەکەمین کۆبوونەوەی بۆردی توێژینەوە و پەرەپێدانی وەزارەتی کرد.
هەواڵەکان

زیاتر لە 400 هەزار فەرمانبەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکراون
زیاتر لە 400 هەزار فەرمانبەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکراون.

وهزيرى دارايى و ئابوورى: پشتگیريی هیچ پرۆژەیەک ناکەين بەبێ ڕەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی دروست کرابێت

وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان کرد
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامی هەوڵەکان بۆ یەکخستن و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ کرا.

کۆتایی بە خولێکی ژمێریاری تایبەت بە سیستەمی خۆپارەدارکردن هات
خولی تمویل ذاتى لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی كارگێڕی و دارایی، بۆ فەرمانبەرانی ژمێریاریی فەرمانگە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرابووەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوورى خولێک بۆ فەرمانگەکانی "تهمویل زاتی" لە وەزارەتەکان دەکاتەوە
ڕۆژی سێشەممە٢١ـى ئايارى ٢٠٢٤، لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ژمێرکاريی وەزارەتی دارایی و ئابووری، خولێک بۆ فەرمانگەکانی (تهمویل زاتی)، لەسەر ئاستی وەزارەتەکان كردهوه و وەزیری دارايیش بەپێویستی زانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بەزووترین کات خۆیان لەگەڵ سیستەمە بگونجێنن.