خزمەتگوزاریەکان
- ئەركی دادوەریی: بە یاساكردن و سەیركردنی ناكۆكییە كارگێڕی و دادوەرییەكان و دەستەبەركردنی یەكێتی یاساكاریی و دەربڕینی بیروڕا لەبارەی كاروباری یاسایی بۆ كوردستانی عێراق و دەزگاكانی لە رێگەی ئەنجوومەنی شورا.
- هەماهەنگیكردن لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەریی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە مەبەستی پیادەكردنی یاساكان و بەدیهێنانی دادپەروەریی و ئامانجەكانی وەزارەت لە ڕێگەی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی.
- ئەركی خزمەتگوزاریی: تۆماركردنی ڕەفتاری خانووبەرە و حوكمەكانی دادوەریی لەبارەی مافی زەویوزار و ڕێكخستن و بەهێزكردنی ڕەفتاری یاسایی و چەسپاندنی ئەو مافانەی لێیەوە دروست دەبن و خەسڵەتی فەرمیان بخرێتە سەر، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی خانووبەرە.
- چاودێریكردنی كاروباری ناكامان لە ڕووی كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و مرۆڤایەتیەوە، بە هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان. پاراستنی دەسكەوتەكانی مافەكانی هەرێم و مافی هاووڵاتیان و ئاسانكاریی رێكاری جێبەجێ كردنی حوكمەكان و بڕیارەكان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگە دادییەكان کە پێکهاتووە لە فەرمانگەکانی - جێبەجێکردن، ناکامەکان، دادنووس.
- دەركردن و بڵاوكردنەوە و دابەشكردنی رۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان) بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بۆ ئاگاداربوونی فەرمانگە و دەزگاكانی هەرێم و هاووڵاتیان لە یاساكارییە دەرچووەكان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان/ بەڕيوبەرایەتی رۆژنامەی وەقائعی كوردستان.
- پەسەندكردنی بەڵگەنامەكان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان/ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان.
- ئامادەكردن و شیاندنی دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی و فەرمانبەری یاسایی بۆ كارمەندانی وەزارەت و فەرمانگە و دەزگاكانی دیكەی هەرێم لە ڕێگەی پەیمانگەی دادوەری .
- پێداچوونەوە و وردبینیكردن و پشكنینی تۆمارەكانی وەزارەت و هەموو فەرمانگەكانی، بۆ دابینكردنی دادوەریی و دەستپاكی و شیاویی لە جێبەجێكردنی كارو چاڵاكییەكانیان لە ڕێگەی دەستەی سەرپەرشتیاری دادی.