Skip to the content

ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان

 

 لۆگۆی ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان

  1. لۆگۆیەكە بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەست پێدەكات. بە مانای ئەوەیە كە لە ژێر ئەم ئاڵایەدا ئەنجوومەنی شوورا هەڵدەستێت‌ بە سەروەركردنی یاسا، لە ڕێگەی چاودێریكردنی هەموو ئەو بڕیار و فەرمانانەی كە لە دامودەزگاكانی هەرێم دەردەچوێنرێن، و هەروەها داڕشتن و ڕێكخستنی پڕۆژەیاساكان و دەربرینی ڕا لەسەر ئەو بابەتانەی كە سەرچاوەی تانە لێدانیان نییە و ڕێكخستنی زاراوە یاساییەكانی بۆ دەكات.
  2. هێڵی شینی بازنەكە: هێمایەكە بۆ پاراستنی یاسایی تایبەتمەندییەكانی ئەنجوومەنی شوورا.
  3. تەرازوو: هێمای فەراهەمكردنی یەكسانی و دادپەروەرییە بۆ هەموو تاكەكانی كۆمەڵگا لە هەرێمی كوردستان.
  4. ڕاگری تەرازوو/ هێمای پێنووسە: بە مانای نووسین و دەركردنی بڕیار و داڕشتنی یاساكان و ڕێكخستنەوەی زاراوەی یاسایی.
  5. پەرتووك: هێمای كۆمەڵە یاساكانی بەركارە لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەسەڵات و تایبەتمەندییەكانی ئەنجوومەنی شوورا.