ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان
لۆگۆی ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان
- لۆگۆیەكە بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەست پێدەكات. بە مانای ئەوەیە كە لە ژێر ئەم ئاڵایەدا ئەنجوومەنی شوورا هەڵدەستێت بە سەروەركردنی یاسا، لە ڕێگەی چاودێریكردنی هەموو ئەو بڕیار و فەرمانانەی كە لە دامودەزگاكانی هەرێم دەردەچوێنرێن، و هەروەها داڕشتن و ڕێكخستنی پڕۆژەیاساكان و دەربرینی ڕا لەسەر ئەو بابەتانەی كە سەرچاوەی تانە لێدانیان نییە و ڕێكخستنی زاراوە یاساییەكانی بۆ دەكات.
- هێڵی شینی بازنەكە: هێمایەكە بۆ پاراستنی یاسایی تایبەتمەندییەكانی ئەنجوومەنی شوورا.
- تەرازوو: هێمای فەراهەمكردنی یەكسانی و دادپەروەرییە بۆ هەموو تاكەكانی كۆمەڵگا لە هەرێمی كوردستان.
- ڕاگری تەرازوو/ هێمای پێنووسە: بە مانای نووسین و دەركردنی بڕیار و داڕشتنی یاساكان و ڕێكخستنەوەی زاراوەی یاسایی.
- پەرتووك: هێمای كۆمەڵە یاساكانی بەركارە لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەسەڵات و تایبەتمەندییەكانی ئەنجوومەنی شوورا.