ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 خاتوو کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی مانگی سووری عیراقی کرد و لەلایەن هاورێ احسان سەرۆکی مانگی سور و سەرپەشتیاری مانگی سوری عیراقی لە هەرێمی کوردستان ، سەرۆکی مانگی سوری ئیماراتی لقی هەولێر و سەرۆکی مانگی سوری تورکی لقی هەولێر پێشوازی لێ کرا.
هەواڵەکان
وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی بەشداری کرد لە خولێکی یەکەی جێندەری وەزارەت
ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/21 خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی لە ھۆتێل بێست اربیل بەشداری کرد لە خولێکی راھێانی جێندەری بۆ کارمەندان و فەرمانبەران ی وەزارەتی کار.
وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی پێشوازی کرد لە رێکخراوی یونسێف
ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/17 کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی پێشوازی کرد لە بەرێزان (زەریمە یازانۆڤ) و (سامان سوعود) لە بەشی سیاسەتی کۆمەلایەتی رێکخراوی یونسێف.
وەزیری دادی عێراق سەردانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کرد
ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/2 خاتوو کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی کرد لە سالار عبدالستار وەزیری دادی حکومەتی فیدرالی عێراق و وەفدی یاوەری و دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.