Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری پلاندانان پاڵپشتی و هاوکاریەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ هەرێم گرنگە

ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/28 لەدیوانی وەزارەت د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم پێشوازی کرد لە Paul Edwards بەرێوەبەری رێکخراوی یونسێف لە عێراق وJulie Gill بەرێوەبەری یونسێف هەرێمی کوردستان.

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

دوێنێ 2021/2/22 لە بەرنامەی (لەگەڵ ڕەنج)ـی كەناڵی ڕووداودا، یەكێك لە بەشداربوانی بەرنامەكە بە ناوی (بەیار ملازم عومەر) بە بێ هیچ بنەمایەك چەند ڕێژەیەكی لەبارەی شێوازی دابەشبوونی بودجە و پرۆژەی پارێزگاكانی كوردستانەوە خستەڕوو، وێڕای ڕەتكردنەوەی ئەو ڕێژە و ژمارانە كە ئەو بەڕێزە ئاماژەی پێدابوو، بە پێویستمان زانی لە ڕێگەی ئەم ڕوونكردنەوەوە ڕێژەی دروستی دابەشبوونی بودجەی پرۆژەكان بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بخەینە ڕوو.

وەزیری پلاندانان: هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دارشتنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021

ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/21 لەدیوانی وەزارەت بەسەرپەرشتی د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەی هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی بەرێوەچوو.