دوێنێ 2021/2/22 لە بەرنامەی (لەگەڵ ڕەنج)ـی كەناڵی ڕووداودا، یەكێك لە بەشداربوانی بەرنامەكە بە ناوی (بەیار ملازم عومەر) بە بێ هیچ بنەمایەك چەند ڕێژەیەكی لەبارەی شێوازی دابەشبوونی بودجە و پرۆژەی پارێزگاكانی كوردستانەوە خستەڕوو، وێڕای ڕەتكردنەوەی ئەو ڕێژە و ژمارانە كە ئەو بەڕێزە ئاماژەی پێدابوو، بە پێویستمان زانی لە ڕێگەی ئەم ڕوونكردنەوەوە ڕێژەی دروستی دابەشبوونی بودجەی پرۆژەكان بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بخەینە ڕوو.
بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان
وەزیری پلاندانان بەدواداچون بۆ کێشەی ئاوی چەمچەماڵ دەکات
ئەمرۆ یەک شەمە ۲٤_۱_۲٠۲۱ د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم پێشوازی کرد لە ڕمک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ و بەرێوەبەرانی پەروەردە وئاوی ئەو قەزایە.
وەزیری پلاندانان: پرۆژە بودجەی ساڵی ۲٠۲۱ کار ئاسانی زۆر دەکات بۆ خەرجی و داهاتەکان
ئەمرۆ 18ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 بەگوێرەی خشتەی ڕۆژ ژمێری بودجەی ساڵی ۲٠۲۱ و ئامادەکاریەکانی هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ لەدیوانی وەزارەت بە سەرپەرشتی دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی و ئابوری بەرێوەچوو.
وەزیری پلاندانان: پێویستە سەرژمێری دوربێت لە ململانێی سیاسی
ئەمرۆ یەك شەمە ٢٠ ى ئەیلول (سێپتەمبەر)ی ٢٠٢٠ لەدیوانی وەزارەت، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان پێشوازی لە دكتور مەهدی عەلاق ڕاوێژكاری نیشتمانی سەرژمێری بۆ عێراق لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان كرد.