Skip to the content

هەواڵەکان

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا و به‌رپرسی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ كۆبۆوه‌

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سڤێن كڕاوسپێ، كونسوڵی گشتیی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێرو كۆلۆنێل هۆڵگه‌ر كونكل، به‌رپرسی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ داوا ده‌كات یۆنان به‌شداربێت له‌پرۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

له‌میانەی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی یۆنان، جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا، بەردەواميى و پشتیوانى و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمەرگە دووپاتكرایه‌وه‌.

‎شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی وەزارەتی دارایی وئابوریان کرد.

شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی سەربەست لەزگین سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوریان کرد

راوێژکارانی باڵای سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

هەریەک لەراوێژکارانی باڵای سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان پرۆژەی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵ بۆ پێشمەرگە تاوتوێدەکەن.

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکی دیکە: پەکەکە بەم کردەوانە ناگاتە هیچ ئامانجێک و ته‌نها گه‌له‌كه‌مان باجی گەورە ده‌دات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەناوچەی شەرانشی ناحیەی دەرکاری قەزای زاخۆ، جارێکی تر له‌ درێژەی ئه‌و رووداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، پێشمەرگەیەک بەناوی "رەزوان محەمەد عەلی" شه‌هیدبوو.

ئەمینداری_گشتی وەزارەت پێشوازی لە نوێنەرو کەس وکاری پێشمەرگە بێ سەرو شوێنەکان کرد

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لەدیوانی وەزارەت، پێشوازی لە نوێنەرو کەس وکاری پێشمەرگە بێ سەروشوێن بوەکانی شەری دژ بەتیرۆرستانی داعش کرد.

لەسنوری گەرمیان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش ئەنجام درا

ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجام درا

وەزارەتی پێشمەرگە: پێویستە لەشکرکێشی تورکییە و دەستدرێژییەکانی پەکەکە بۆ سەر هەرێم ڕابگیردرێن

لە ئەنجامی پەلامارەکەی ئەمڕۆ ٥ی حوزەیرانی ۲۰۲۱ لە چیای مەتین ـ سنوری قەزای ئامێدی، کاروانێکی هێزی پێشمەرگە، لەلایەن هێزێکی پەکەکەوە دەستدرێژیەکی بێ پاساویان کرایە سەرو لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی تریش برینداربوون.

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر شەهیدکردنى پێنج پێشمەرگەى کوردستان: پێشتر هۆشدارى ڕوودانى ئەم کارەساتەمان دابوو

کاتژمێر ٤ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتى ٥/٦/٢٠٢١ى زایینى، لە چیای مەتینی قەزای ئامێدی هێزێکى وەزارەتى پێشمەرگە کەوتنە بۆسەى هێزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) و پێنج پێشمەرگە شەهید و چوارى تریش بریندار بوون.

خولی پەرەپێدانی ئەفسەران کۆتایی هات

لەچوارچێوەی پرۆگرامی مەشقی وەزارەتی پێشمەرگە خولێک بۆ پەرەپێدانی توانای ئەفسەرانی پێشمەرگە لە بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن بەکۆتا هات.