ئەمڕۆ پێبج شەممە 2021/3/11 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له جه‌نه‌ڕاڵ رێدئاوت، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سوریا و وه‌فدی یاوه‌ری.
هەواڵەکان
بەرپرسی تیمی لۆجستی هاوپەیمانان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 لە بەڕێوەبەڕایەتی میرەی گشتی سەر بە وەزارەتی پێشمەڕگە، مقدم ڕەیان خالید صالح بەرپرسی کۆگای سوتەمەنی پێشوازی لە کۆلۆنێڵ ئارنۆڵد بەرپرسی تیمی لۆجستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد.
پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای ڕێزلێنانی پێشمەرگە دەکات
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژه‌یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه، لیژنەكه بەسەرپەرشتیی (ڕێڤینگ ھروری) سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، لەگەل نوێنەرانی سەربازیی سەرۆکایەتیی ھەرێم و نوێنەری بەرێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە کۆبووەوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا ره‌شنووسی چه‌ندین پڕۆژه‌ی نوێ ئیمزا ده‌كه‌ن
ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/9 له‌مه‌راسیمێكدا، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و راوێژكارانی سه‌ربازی، واژوو له‌سه‌ر ره‌شنووسی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا.
سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد
ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/9 لە دیوانی وەزارەت، فەریق جمال محمد،سەرۆکی هەیئەی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە جەنڕاڵ (فرانسیسکۆ) یاریدەدەری جێگری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ستراتیژی وشاندیکی یاوەری کرد.
په‌یامی وه‌زیری پێشمه‌رگه به بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان
بە بۆنەی رۆژی (٨) مارس، رۆژی جیهانی ژنان، پیرۆزبایی لە ژنانی سەربەرزی كوردستان ده‌كه‌م، پیرۆزبایی گەرم لە خانه‌واده و دایك و هاوسەر و خوشكی سەربەرزی شەهیدان و قاره‌مانانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌م.
یه‌كخستنی میلاكاتی یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا باسی لێوه‌كرا
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و د.عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران به‌ڕێوه‌چوو.
پیرۆزبایی وەزیری پێشمەرگە بەبۆنەی 30 ساڵ بەسەر یەکەم ڕاپەرینی مەزن
ئەمڕۆ هەینی 2021/3/5 به‌ر له 30 ساڵ، به‌روحێکی نەبەردانەی كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ریه‌وه، هه‌مووان پێكه‌وه، بە بێ جیاوازی، بووینه ره‌مزی مقاوه‌مه‌ت و به‌رگری له ماف و به‌ها پیرۆزه‌كانی كورد‌و كوردستانیان، پیرو گه‌نج و جه‌وان، پێشمه‌رگه و ئه‌هلی شار و شاخ، به یه‌كه‌وه له‌ژێر چه‌تری به‌ره‌ی كوردستانیدا، جاڕی وه‌ده‌رنان و ره‌تكردنه‌وه‌ی زوڵم و زۆرداری دوژمنی گۆڕ به‌گۆڕی به‌عسیان دا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازی له‌شاندێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌كات
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2 له‌میانی سه‌ردانی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كۆلۆنێل جولیات، بەرپرسی تیمی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش له‌هه‌رێم كۆلۆنێل سیسی راوێژكاری سه‌ربازی، په‌یامی كۆتایی ئه‌ركی مێجه‌ر لۆكاس- یان گه‌یانده شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
شاندێكی هاوپه‌یمانان سه‌ردانی كۆلێژی ئه‌ركان ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ دووشەممە 2021/3/1 شاندێكی باڵای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی كۆلیژی ئه‌ركانیان كردوو له‌لایه‌ن راگر‌و ئه‌فسه‌رانی كۆلێژه‌وه پێشوازییان لێكرا.