Skip to the content

هەواڵەکان

بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی پێشوازی لە ژەنەڕاڵ پەیتۆن کرد

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٢٠ لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، عەمید عوسمان محمد بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی، بە ئامادەبوونی عەقید ستار عەبدولکەریم بەڕێوەبەری راگەیاندن و تیمی سەنتەری میدیا پێشوازی کرد لە ژەنەڕاڵ پەیتۆن بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیجیەکانی سوپای هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و شاندی یاوەری.

له ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ژماره‌یه‌ك ئاڵوگۆڕی تر به‌ڕێوه‌چوو

به‌ ئاماده‌بوونی لیوا كاوه‌ ئه‌نوه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی و عه‌مید سه‌ربه‌ست جه‌باری جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتی و عه‌مید حیكمه‌ت عومه‌ر عوسمان به‌رێوه‌به‌ری گشتی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان و عه‌مید عوسمان مه‌حه‌مه‌د مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ژماره‌یه‌ك ئاڵوگۆڕی تر به‌رێوه‌چوو.

رەوشی شاری کفری ئارامە، هێزەکانی پێشمەرگەش جەخت لە سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە دەکەنەوە

عەمید روکن دلێر محموود، فەرماندی لیوای ۱۷ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلێدوانێکی تایبەتدا، بۆ (میدیا سەنتەر) رایگەیاند: " سەعات ۷ی ئێوارە، دوو موشەکی کاتیۆشا، ئاراستەی شاری کفری کراو بەسەر هەردوو بارەگای فەوجی۲ی لیوای ۱۷ و بارەگای ئیسنادی لیواکەیان تێپەڕیوە، لەدووری پێنج سەد مەتر لەدووری بارەگاکانی پێشمەرگە کەوتۆتەوە. وتیشی: هیچ زەرەرێکی گیانی و ماددی نەبووە.

بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە رەتی دەکاتەوە هیچ جۆرە ڤاکسینێک بۆ هێزی پێشمەرگە دابین کرابێت

دوای ئەوەی لەچەند کەناڵێکی میدیایی هەواڵی دابین کردنی ڤاکسینی کۆڕۆنا بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوبۆوە، کە گوایە لەلایەن ئەمریکاوە دابین کرابێت. میدیا سەنتەری وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ئەم هەواڵەوە پەیوەندی کرد، بە د. رزگار علی بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە، لەو بارەیەوە رایگەیاند: بڵاوبوونەوەی هەواڵی دابین کردنی ڤاکسین لە لایەن ئەمریکاوە لە چەندین ماڵپەرو کەناڵی میدیایی، بۆ لیوا تایبەتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەواڵێکی ناڕاستە.

سه‌رۆكی دەستەی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی له‌ شاندێكی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر كرد

سه‌رۆكی دەستەی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ ئاماده‌بوونی عه‌مید روكن مه‌حه‌مه‌د سه‌عید مه‌حه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت، پێشوازی له‌ كۆڵۆنێڵ یۆرك، به‌رپرسی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ شاری هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

لێدوانی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەربارەی بەئامانجکردنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

لە ماوەی رابردودا چەند جارێک هەولێر و فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و دەوروبەری کەوتوونەتە بەر چەند هێرشێکی موشەکی تیرۆریستیان، بۆئەوەی ئارامی شاری هەولێر تێک بدەن، لەدوایین جار بەرواری ١٤ ی نیسان بوو جیاوازتر لەجارانی رابردوو.

بۆیه‌كه‌م جار ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باجی ئه‌كادیمیای شاهانەی ساندهێرستی بەریتانیا دانرا

ملازم ئه‌میر مه‌هدی مزوری، ئه‌و گه‌نجه‌ کوردەی، كه‌ وه‌ك یه‌كه‌م گه‌نجی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانی پله‌یه‌كی به‌رز لە ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی ساندهێرستی به‌ریتانیا به‌ده‌ستبهێنێت.

كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی شاڵاوی نەگریسی ئه‌نفال

ئه‌مڕۆ ٣۳ ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوی نه‌گریسانه‌ی ئه‌نفالی گه‌له‌كه‌مان تێده‌په‌رێت، هه‌رگیز ئه‌و زامه‌ی له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو ده‌رهه‌ق به‌ میللە‌ته‌كه‌مان كرا، له‌بیر ناكرێت، كه‌ ژیانی زیاتر له (‌١٨٠) هه‌زار كه‌سی به‌ زه‌بری هێزو چه‌كی قورس وكیمیاباران زیندەبەچاڵکران.

مەراسیمی دەرچوونی خولی حەوتەمی کۆلێژی ئەرکان بەڕێوەچوو

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١٢ بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و فەریق جەمال محمد، سەرۆکی دەستەی ئەرکان، بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، مەراسیمی دەرچووانی خولی حەوتەمینی کۆلێژی ئەرکان لە(ناحیەی چوارقوڕنە) بەڕێوەچوو.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌ی 70 و 80 كۆبۆوه‌

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١٢شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان، له‌گه‌ڵ موسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70و نه‌جات عه‌لی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 و هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌م ئه‌ندامبووه‌كانی سه‌نگه‌ر كۆبۆوه‌.