Skip to the content

هەواڵەکان

‎وەزارەتی پێشمەرگە دیزاین و شێوازێکی نوێی بۆ یەکپۆشیی جلوبه‌رگی پێشمەرگە پێشكه‌ش كردووه‌

 تیمی یەکپۆشی جل و بەرگی سەربازی لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، ڕەشنووسێکیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە  ئامادە کردووە ، تایبه‌ت به‌ جل و بەرگی سەربازی، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکایەتی ئەرکان پێشنیارەکانی تیمەکەی پەسەند کردووە و هەنگاو بە هەنگاو پڕۆژەی یەکپۆشی جێ بە جێ دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگه، سەرجەم فۆڕمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندیە داراییەکانی دەستەی نەزاهەی پڕکردۆتەوە

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، لەلایەن لیژنەیەکەوە  فۆڕمی ئاشکراکردنی موڵک و ماڵی بەرپرسان و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە پڕ کراوەتەوە و بە لیستێک ڕەوانەی دەستەی نەزاهە کراوەتەوە

سیمینارێك ده‌رباره‌ی ستراتیجیەتی میدیا و هۆشیاریی سەربازی به‌ڕێوه‌چوو

سیمینارێک بە ناونیشانی پێشمەرگە لە پرۆسەی نوێکردنەوەی تواناکانی هۆشیاریدا بۆ ئەفسەرانی هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کۆبۆوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کۆبۆوە و زەرووریەتی خێراترکردنی پڕۆسەی چاکسازیی سەربازی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە جەختی لێ کرایەوە .