Skip to the content

هەواڵەکان

سەنتەرێکی هاوبەش بۆ پڕۆژەی بازرگانی و پیشەسازی و هاوردەکردنی تەکنەلۆژیای ئیتاڵی دەکرێتەوە

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی شاری تۆرینۆی ئیتاڵی کرد

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بانکی BBAC دیراسەی پردی پەیوەندی و ئاسانکاری پڕۆژەکان دەکەن

وەزیری بازرگانی و پیشەسازى و ڕاوێژکارى پەیوەندییەکان پێشوازیان لە شاندێکى بانکى ( بیروت و البلاد العربی- BBAC) بە سەرۆکایەتى جێگرى بەڕێوەبەری گشتی بانکەکە و بە یاوەرى بەڕێوەبەری لقەکانى بانک لە باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکەکە کرد.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کونسوڵی نوێی گشتی ئیتاڵیا جەختیان لە پێشوەچوونی ئەزموون و یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکانی ئاستی حکومەت و کۆمپانیاکان کردەوە

 له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جەخت کرایە سەر سوود وەرگرتنی زیاتری هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی هەردوو سێکتەری بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی ئیتاڵیا و کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیاش  دووپاتی هەوڵەکانى کردەوە بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان

تۆماركردنی كۆمپانیاكانی دەرمان بەپێی مەرج و ڕێنماییەكانی كواڵێتی دەرمان دەست پێ دەکرێتەوە

بە مەبەستی ئامادەكردنی ڕاسپاردەی هاوبەش بۆ چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی دەرمان كۆبوونەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری ئەنجام درا

پرسی هەماهەنگی و بەدواداچوونی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانی و کەل و پەلی خۆراکی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ تاوتوێ دەکرێن

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەری بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر، پێشوازیان لە شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و چاودێری بازرگانی عێراقی کرد.

ئەمساڵ (2221) پسوولەی خۆراك دروستکراوە

 بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاماژەی بە ئاماری ساڵی تازە دا

بەشی نۆیەمی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەگات

تا ئێستا بڕی ( سی و شەش ملیار و حەوت سەد و یەک ملیۆن و شەش سەد و حەوت هەزار) دینار لای وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ ماوە، وا بڕیارە لە داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە کە شایستە داراییەکانی جوتیارانە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بنێردرێت.