Skip to the content

هەواڵەکان

پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک ڕاگەیەندرا

ڕۆژی سێشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا.

وۆرکشۆپێک بۆ ناسینەوەی بەرهەمی ئۆرجیناڵ و لاساييكراو ئەنجام درا

ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥، لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتیی بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی (ڕێگاکانی ناسینەوەی بەرهەمی ئۆرجیناڵ و لاسایکەرەوە) ئەنجام درا.

بریکاری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداری لە دیداری بازرگانی نێوان کۆمپانیا خۆماڵی و تورکییەکان کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەولێر، بەشداری لە دیداری بازرگانی نێوان کۆمپانیا خۆماڵی و تورکییەکان کرد.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە کونسولی سعودییە کرد

سێشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە محەمەد سلێمان ئەلعەسیری، کونسولی گشتیی سعودیە لە هەولێر و پاشکۆی بازرگانیی لە کونسولخانەی سعودییە کرد.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی یۆنانی-کوردستانی کرد

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی یۆنانیی کوردستانی کرد.

چین لە ڕێگەی کۆمپانیاکانییەوە کوردستان دەکاتە ناوەندێکی بازرگانی و پیشەسازی

ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٥، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە ژمارەیەک گەورە کۆمپانیای چینی کرد؛ کە بەمەبەستی وەرگرتنی هاوکاری و پشتیوانيی حکومەتی هەرێم و وەزارەت بۆ چەند پرۆژەیەک هاتبوون.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان کرد

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ئاياری ٢٠٢٥، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان کرد.

سیستەمی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لە پارێزگەی هەڵەبجە چالاک کرا

دەستپێکی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لە پارێزگەی هەڵەبجەوە دەبێت و هاووڵاتییان لەوڕێگەیەوە دەبنە خاوەنی پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراک.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێکی كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد

لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی ئاسانکاريی پاڵپشتیيەکانی وەزارەت و حکومەت كرا، لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا، لە بواری دروستکردنی کارگە، دامەزراندنی کۆمپانیا، تۆمارکردنی هێمای بازرگانی، هاوردە و هەناردە.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە ڕاوێژکاری یەكەم لە وەزارەتی دەرەوەی بولگاریا كرد

كاراكردنەوەی ئەنجومەنی كاری بولگاریا - كوردستان تەوەرێكی گرنگی دیدارەكە بوو.