Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کونسوڵی نوێی گشتی ئیتاڵیا جەختیان لە پێشوەچوونی ئەزموون و یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکانی ئاستی حکومەت و کۆمپانیاکان کردەوە

 له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جەخت کرایە سەر سوود وەرگرتنی زیاتری هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی هەردوو سێکتەری بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی ئیتاڵیا و کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیاش  دووپاتی هەوڵەکانى کردەوە بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان

تۆماركردنی كۆمپانیاكانی دەرمان بەپێی مەرج و ڕێنماییەكانی كواڵێتی دەرمان دەست پێ دەکرێتەوە

بە مەبەستی ئامادەكردنی ڕاسپاردەی هاوبەش بۆ چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی دەرمان كۆبوونەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری ئەنجام درا

پرسی هەماهەنگی و بەدواداچوونی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانی و کەل و پەلی خۆراکی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ تاوتوێ دەکرێن

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەری بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر، پێشوازیان لە شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و چاودێری بازرگانی عێراقی کرد.

ئەمساڵ (2221) پسوولەی خۆراك دروستکراوە

 بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاماژەی بە ئاماری ساڵی تازە دا

بەشی نۆیەمی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەگات

تا ئێستا بڕی ( سی و شەش ملیار و حەوت سەد و یەک ملیۆن و شەش سەد و حەوت هەزار) دینار لای وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ ماوە، وا بڕیارە لە داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە کە شایستە داراییەکانی جوتیارانە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بنێردرێت.

یەکەمین کۆنفڕانسی زێڕ لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەریی ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان  لە کردنەوەی یەکەمین کۆنفرانسی بازرگانی زێڕ لە هەرێمی کوردستان و عێراق به‌شدار بوو، كه‌ بە سەرپەرشتی وەزارەت و سەندیکای زێڕینگران، کۆمپانیای شێخە،  له هەولێر بەڕێوەچوو.

بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی هیندستان بەشدار بوو

بەبۆنەی ٧٣هەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی هیندستان، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی بەشداری کرد  لەم بۆنه‌یه‌دا و هیواى خواست  پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی هیندستان پتەوتر ببێت بە تایبەتی لە ڕووی بازرگانییەوە. 

لقێکی ژووری بازرگانى ئەمه‌ریکی - کلدانی، لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

ژووری بازرگانى ئەمه‌ریکی - کلدانی له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمه‌ریکا، به‌ نیازه‌ لە دواڕۆژدا چەندین پڕۆژە لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن

پێدانی بڕوانامەی کۆمپانیا بەو بیانیانەی خاوەن کارتی نیشینگەن رێکدەخرێتەوە

لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ رێکخستنەوەی پێدانی بڕوانامەی کۆمپانیا بەو بیانیانەی کە کارتی نیشینگەی کاتی یاخود بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان هەیە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، سەرۆکایەتی شاندی کوردستان لە پیشانگای ئێکسپۆی ۲۰۲۰ی نێودەوڵەتی دوبەی كرد

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی دەستپێکی هەفتەی کوردستان لە ئێکسپۆ 2020ـ ی دوبەی