Skip to the content

هەواڵەکان

کارگەی گۆڵدبۆکس بۆ بەرهەمهێنانی پیشەسازی پاکێجین کرایەوە

سەرجەم هێڵەکانی بە کواڵێتی بەرز و ئامێری پێشکەوتوو کاردەکەن.

گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری چوار فەرمانگەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەکرێت

گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبری بەڕێوەبەرایەتیەکانی بازرگانی خۆراک و چاودێری بازرگانی و ڕێکخستنی پسولەی خۆراک و دروستکراوی دانەوێڵە لە پارێزگای سلێمانی ئەنجام درا.

حکومەتی هەرێم لەگەل هەریەک لە بالیۆزی عێراق لە ئیسپانیا و باڵیۆزی ئیسپانیا لە بەغدا کۆبونەوە

لە چوارچێوەی دیدارەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، وەزیری بازرگانی و پيشەسازی و، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە لەگەڵ هەریەک لە باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا و ، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کۆبوونەوە .

ئیسپانیا پشتیوانی لە پێشخستنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکات

بەرپرسانی ئیسپانی پشتیوانی خۆیان بۆ شاندەکەی حکومەتی هەرێم دەربڕی ، بەمەبەستی بەشداری پێکردنی حکومەتی هەرێم لە کۆمەکی دارایی و تەکنیکی پشتوانی و ئەکادیمی لە چوارچێوەی بەرنامەکانی داهاتوویان بۆ گەشەی ئابوری و کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانی.

شاندی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا لەلایەن پارێزگاری لۆرکا پێشوازی کران

لە دیدارێکدا تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولایان کرد، بە تایبەتی لەبوارەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانی.

لە مەدرید سیمینارێک سەبارەت بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

جەختکرایەوە لەسەر هەموو کارئاسانی و هەماهەنگیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئامانجی پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی و بازرگانی و پیشەسازی و ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و کاری هاوبەش بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی و سوودی گشتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و خاوەنکاران و پڕۆژەکان بە تایبەتی.

شاندێکی حکومەتی هەرێم بەشداری لە پێشانگای SEPOR ی نێودەوڵەتی بۆ کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی دەکات

شاندەکە چاویان کەوت بە چەندین کۆمپانیا و وەبەرهێنەری گەورەی ئیسپانی، بەمەبەستی پێشکەش کردنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بانگهێشتکردنیان بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان سەرمایەگوزاری لەسێکتەری کشتوکاڵی و بازرگانی پیشەسازی ئەنجام بدەن.

پارێزگاری مورسیا پێشوازی لە دوو وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد

تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم ئیسپانیایان کرا بە تایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانی

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵی و پیشەسازی ئیسپانیا دەکات

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەسەر بانگهێشتی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، بە هەماهەنگی دامەزراوەی ژووری بازرگانی عێراقی، لەگەڵ تیمێکی هەردوو وەزارەت و ژمارەیەک کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، گەیشتنە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.