بڕیاردرا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و نوێنەری خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن، بەمەبەستی بەدواداچوون و ئامادەکاری و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراقی.
هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ خاوەن ئاشەکانی هەولێر کۆدەبێتە
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەگفتوگۆ و خستنە ڕووی چەند میکانیزمێک لەگەڵ تیمی وەزارەت بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی داواکانیان بۆ ئەوەی بتوانرێت ئاردێکی کوالێتی باش و لەکاتی گونجاودا بگەیەندرێتە دەست هاوڵاتیان.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵی کۆبوونەوە
لە کۆبوونەوەکەدا زۆرینەی گرفت و کێشەکانی نێوان هەردوو وەزارەت باسیان لێوەکرا و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنیان خرانەڕوو.

نرخ لە هەندێک شوێنی سلێمانی دادەشکێنرێت
بە هەماهەنگی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری بازرگانیی، نرخی کاڵاو پێداویستییەکانی هاووڵاتییان لە بەشێک لە مۆڵ و مارکێتەکانی شاری سلێمانی داشکێندران.

شاندیكی بازرگانان و خاوەن كارانی توركیا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییان كرد
شاندیكی بازرگانان و خاوەن كارانی توركیا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییان كرد

بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی بەشداری لە کردنەوەی پێشانگهی هاوبەشی ئامێری پزیشکیى جلوبەرگ و جوانکاریدا کرد
بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی پێشانگهکە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە برەودان بە زیاتر هێنانی کۆمپانیا بازرگانیيەکان بۆ هەرێمی کوردستان و پتەوکردن و ئەنجامدانی لێک تێگەیشتن و گرێبەستی هاوبەش لەنێوان بازرگانانی هەرێم و وڵاتان.

وەزیری بازرگانی پێشوازی لە چەند بازرگانێکی ئازەربایجان و تورک کرد
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی تیشکی خستە سەر پەیوەندییە بازگانیەکانی نێوان هەرێم و ئازەرباینجان و وڵاتانی دراوسێ و هەروەها وردەکاری کارو بەرنامەکانی ئەم کابینەی حکومەت بۆ پیشخستنی ئابووری کوردستان و هاوکاری بارزگانان خستەڕوو

٢٨ مین کۆنفرانسی بەشداربوانی ژینگە COP UAE لە دوبەی بەڕێوە دەچێت
نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تیشکی خستە سەر چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ڕێنماییەکانی ژینگە و ئەو هەوڵانەی دراون بۆ پاراستنی ژینگە لە لایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

بەرێوەبەری گشتی بازرگانی بەشداری لە وۆرک شۆپی ڕێکخراوی IOM کرد
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی تیشکی خستە سەر گرفتەکان و ڕێگاچارەی گونجاوی بۆ خستنەڕوو.

کارکردنی پارێزەران لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کارئاسانی بۆ دەکرێت
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هاوکاری و پشگیری خۆی دەربڕی بۆ هەر کارئاسانیەک کە لەگەڵ چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتدا بگونجێت بۆ کارکردنی پارێزەران لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.