بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی و بەڕێوەبەری چاودێريی بازرگانيی هەولێر و ليژنەکانی چاودێريی بازاڕ، بە مەبەستی ئاگهداربوون لە بوونی بڕی خۆراکی پێویست لە کۆگهکان و نرخی کەلوپەلی خۆراکی، سەردانی چەندان مارکێت و کۆگهی کەلوپەلی خۆراکیان لە شاری هەولێر كرد.
هەواڵەکان

شاندی حکومەتی هەرێمى كوردستان له وڵاتى هۆڵهندا لەگەڵ جێگرى وەزیری دەرەوەی ئهو وڵاته بۆ کاروباری ئابووری کۆبووهوە
ڕۆژى سێشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له وڵاتى هۆڵهندا، لهگهڵ جێگری وەزیری دەرەوەى هۆڵهندا بۆ کاروباری ئابووری كۆبووهوه.

نوێنەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشدارییان لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە وڵاتی هۆڵەندا کرد
ڕۆژی دووشەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بریکارانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە شاری (لاهای)ی وڵاتی هۆڵەندا، لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشدارییان لە كۆڕبەندێكی ئابووریی جیهانیدا کرد.

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستی پێکرد
ڕۆژى سێشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە سایلۆی پیرەمەگروون لە پارێزگهى سلێمانی، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیهندرا.

بریکاری وەزارەتى بازرگانى و پيشهسازى پێشوازی لە کونسولی گشتيی هەنگاریا کرد
ڕۆژى سێشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە ئەتیلا تۆث، کونسولی گشتيی كۆماری هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان كرد.

ئەنجومەنی کاری کەنهدا - کوردستان دامەزرا
ڕۆژى سێشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە ڕێوڕەسمێکدا لە شارى هەولێر، ئەنجومەنی کاری کەنهدا - کوردستان/عێراق دامەزرا.

پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک ڕاگەیەندرا
ڕۆژی سێشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا.

وۆرکشۆپێک بۆ ناسینەوەی بەرهەمی ئۆرجیناڵ و لاساييكراو ئەنجام درا
ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥، لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتیی بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی (ڕێگاکانی ناسینەوەی بەرهەمی ئۆرجیناڵ و لاسایکەرەوە) ئەنجام درا.

بریکاری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداری لە دیداری بازرگانی نێوان کۆمپانیا خۆماڵی و تورکییەکان کرد
ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەولێر، بەشداری لە دیداری بازرگانی نێوان کۆمپانیا خۆماڵی و تورکییەکان کرد.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە کونسولی سعودییە کرد
سێشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە محەمەد سلێمان ئەلعەسیری، کونسولی گشتیی سعودیە لە هەولێر و پاشکۆی بازرگانیی لە کونسولخانەی سعودییە کرد.