Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2020/7/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و ڕەشنووسی ژمارەیەک پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازی کرا.

دوای گفتوگۆکردن دەربارەی ڕەشنووسی چەند پەیڕەوێکی ناوخۆ کە لە پێناو ئاسانکاریکردن بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئامادەکراون، تێبینی و سەرنجی پێویست لە لایەن بەشداربووانەوە خرایەڕوو، پاشان بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێن.