Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/23 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

ئەنجومەنی وەزیران دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/9 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک (جۆرجیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، ئيمارات ، بەحرەین و هەرێمی کوردستان). بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری دیکەش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نییە. بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درابێت، رەت دەکەینەوە و دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/2 بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بڕیارەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەبارەی ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/1 بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و بەرپرسی یەکەی ئیدارە سەربەخۆکان، لیژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووە.

ئەنجومەنی وەزیران دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/11/25 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیران کۆبووەوە.