Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا و بە بۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەرۆک وەزیران داوای کرد هەڵمەتێکی شارستانی و لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێنماییەکان بەڕێوە بچێت. سەرۆک وەزی ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، هەروەها جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە. ...

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات هاوشێوەی دۆسیەی نەوت، دۆسیەی داهاتی نانەوتیش یەکلایی بکرێتەوە و ڕێكکەوتنێکی هاوبەش لەمبارەیەوە بکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئۆکتۆبەری 2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە. لە بڕگەی یەکەمدا، لەلایەن ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ڕاپۆرتێکی تایبەت بە بارودۆخی داراییی نوێی هەرێم لە ڕووی داهات و خەرجییەکان بە زانیاری و ژمارەی ورد خرایەڕوو کە لەلایەن وەزارەتی دارای ...

ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە ڕێککەوتننامەی سێ لایەنە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات

* ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێکردنی پابەندیەکانی لەپێناوی دابینکردنی مووچە و شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. * ئەنجومەنی وەزیران داوا دەکات پەلە بکرێت له یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی بە ڕێکكەوتنێکی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ.   ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆک وەزیران مەسرور ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی ئەیلوولی 2025،د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە خاتوو شەیخە بەشیر فەرحان کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کرد. لەدیدارەکەدا تیشکخرایە سەر هەماهەنگی زیاتر و جەختکرایەوە لە بەردەوامی پەیوەندیی لەمێژینەو دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان. ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێم تاووتوێ کران. هەر لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستا ...