Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی ئێران دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 21ـی تەمموزی 2024،د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە نەسروڵلا رەشنودی، کونسوڵی ئێران لە هەولێر کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا و جەخت لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا لە بوارەکانی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بازرگانی ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت دەکات

رۆژی پێنجشەممە، ١٨ـی تەممووزی ٢٠٢٤، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کرد کە پێکهاتبوون لە جۆن هاریس، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن، تۆفیق شاهین، سەرۆکی کۆمپانیای کرێستینف، مات زایس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای HKN، سرود موختار، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای HKN لە عێراق. لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەن ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کۆمپانیایەکی پەیوەندیدار بە کێڵگە نەوتییەکان کۆبووەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماتیو زایس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای HKN لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری کار و چالاکییەکانی کێڵگە نەوتییەکان ئاڵوگۆڕ کران و ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوانیان. ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گفتوگۆکانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا ...

ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە پەرەپێدانی هاوئاهەنگی لەگەڵ دامەزراوە فیدراڵییەکان تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان دەکات

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات هەرچی زووە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێم بۆ هەردوو مانگی 5 و6 خەرج بکات. ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تەممووزی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، دەرئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان کە ...

ئەنجومەنی وەزیران هاوتاکردنی مووچەی خانه‌نشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکات

* ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ڕوونکردنەوەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری ، لە دووتوێی ڕاپۆرتێکدا بە داتا و زانیاری بابەتی ...

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نووسراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات، کە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە، کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا. ئەم نووسراوەی دادگای فیدراڵی، هەنگاوێکی باش و دادپەروەرا ...