Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کۆمپانیای HKN دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی ئاداری 2024، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە رۆسڵ فریمان، بەڕێوەبەری گشتیی جێبەجێکاری کۆمپانیای HKN و شاندێکی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان و کار و چالاکییەکانی کێڵگە نەوتییەکان ئاڵوگۆر کران. ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا و پرسی دە ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی چوارشەممە، 27ی ئاداری 2024، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بیرورا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەرەنسا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە چوارچێوەی دە ...

ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەک بڕیار لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەدات

ئەنجومەنی وەزیران:* ئەرکی دەستووری حکومەتی فیدڕاڵیە کە تەواوکاری مووچەی مانگی دوو و تەواوی مووچەی مانگی سێ بنێرێت. * بڕیاردرا زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێسا سوودمەند نەبوون دابەش بکرێت و داشکاندن لە ڕێژەیەک لە پارەی ئاو و کارەبا و رسومات و کرێی شارەوانی و سزاکانی هاتووچۆ و پێبژاردنەکان بکرێ. ئەمڕۆ چوارشەممە 3/27، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی ق ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر دەکات

ڕۆژی سێشەممە 26ــی ئاداری 2024, د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئاراکاوا میکیهیرو، کونسوڵی گشتیی ژاپۆن لە ھەولێر کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ژاپۆن کرا، ھەماھەنگی و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ژاپۆن بە گرنگ و بایەخەوە باسی لێوە کرا. ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبار ...

ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ تەواوی مووچەی مووچەخۆران بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بنێرێت و جیاکاری نەکات لە نێوان مووچەخۆراندا

*ئەنجومەنی وەزیران: پڕۆژەی ( هەژماری من) پرۆژەیەکی پێشکەوتووی بانکیی و پەسەندکراوی بانکی ناوەندیی عێراقە ودەبێت مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی وئابووری و حیسابی بانکیان لە )هەژماری من (ەوە مووچە وەربگرن ئەمڕۆ چوارشەممە 3/13، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر س ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ئەندامانی کارای ئەکادیمیای کوردی بۆ خولی پێنجەم دەکات

ڕۆژى پێنجشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٤، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەندامانی نوێی کارای ئەکادیمیای کوردی بۆ خولی پێنجەم کرد. وێرای بەخیڕهێنانی شاندی میوان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پیرۆزبایی خۆی لە ئەندامانی کارای ئەکادیمیای کوردی کرد بەهۆی دەستبەکاربوونیان بۆ خولی پێنجەم، و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیاندا بۆ خواستن، سوپاس و پێزانینیشی هەبوو بۆ ...