Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر دەکات

ڕۆژی سێشەممە 26ــی ئاداری 2024, د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئاراکاوا میکیهیرو، کونسوڵی گشتیی ژاپۆن لە ھەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ژاپۆن کرا، ھەماھەنگی و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ژاپۆن بە گرنگ و بایەخەوە باسی لێوە کرا.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دوایین ئاستەنگ و پێشھاتە ئابووری و سیاسییەکانی نێو پرۆسەی سیاسیی عێراق و دوایین گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق و پرسی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئەو ناکۆکییانەی لەنێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا هەن، گفتوگۆ بە چارەسەر زانرا.