Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کۆمپانیای HKN دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی ئاداری 2024، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە رۆسڵ فریمان، بەڕێوەبەری گشتیی جێبەجێکاری کۆمپانیای HKN و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان و کار و چالاکییەکانی کێڵگە نەوتییەکان ئاڵوگۆر کران.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا و پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بیروڕای لەبارەوە ئاڵۆگۆرکرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ گەیشتن بەچارەسەر لە چوارچێوەی دەستوور.