Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ئەندامانی کارای ئەکادیمیای کوردی بۆ خولی پێنجەم دەکات

ڕۆژى پێنجشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٤، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەندامانی نوێی کارای ئەکادیمیای کوردی بۆ خولی پێنجەم کرد.

وێرای بەخیڕهێنانی شاندی میوان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پیرۆزبایی خۆی لە ئەندامانی کارای ئەکادیمیای کوردی کرد بەهۆی دەستبەکاربوونیان بۆ خولی پێنجەم، و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیاندا بۆ خواستن، سوپاس و پێزانینیشی هەبوو بۆ سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگيی هەماهەنگیى پەیوەندي لە نێوان ئەکادیمیای کوردی و زانکۆکانی هەرێمی کورداستان كرايه‌وه‌، بە جۆرێک ئەم هەماهەنگی و پەیوەندییە ڕەنگ بداتەوە لەسەر پاراستنی زمانی کوردی و ڕێکخستنەوەی زاراوە کوردییەکان لە چوارچێوەی یاسا، هەروەها تیشک خرایە سەر کارکردن لەسەر کارنامەی خوێندن و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان و بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ داهاتوو لە قەڵەم درا، هەروەها کارکردن و گرنگیدان بە مێژووی کورد و کوردستان و ئاشنای نەوەی ئێستا بە مێژووی نەتەوەکەیان.