Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستاندکار لەگەڵ حکومەتی فیدرالی کۆدەبێتەوە

• مەسرور بارزانی : هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.

• ھەرێمی کوردستان داکۆکی و پێداگیریی لە مافە ڕەواکانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق دەکات و هەرگیز سازشیان لە سەر ناکات.

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٦/٣٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ شاندی دانوستانکار لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، تیشکی خستە سەر سەردانی هەفتەی ڕابردووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و پێشنیارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت. گوتیشی ھەرێمی کوردستان داکۆکی و پێداگیریی لە مافە ڕەواکانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق دەکات و هەرگیز سازشیان لە سەر ناکات.