Skip to the content

شاندی هەرێم و باڵیۆزخانەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا كۆبوونەوە‎

بەغدا، عێراق (GOV.KRD) - شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و بەریتانیا لەبەغدا كۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەكاندا كە ئەمڕۆدا ٢٥ حوزەیرانی ٢٠٢٠، بەرێوەچوو لەبارەی کێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دوا پێشهاتەكانی رەوشی عێراق گفتوگۆ كرا، هەردوو باڵیۆزخانە پشیتوانی خۆیان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن دووپات كردەوە لەپێناو یەكلابوونەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كێشەكانی تری عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەت نەخۆشی كۆرۆنا و مەترسییەكانی رێكخراوی داعش لەناوچە جێ ناكۆكەكان.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان دوا كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ شاندی حكومەتی فیدراڵ ئەنجام بدەن بەئامانجی گەیشتن بە لێكگەیشتنی گشتگیر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.