Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی داواکاری گشتی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە ١ی ئابی ٢٠٢٢،  لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە دادوەر کاوە فەتحی، سەرۆکی دەستەی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، تیشک خرایە سەر کار و چالاکییەکانی دەستەی داواکاری گشتیی و ھەماھەنگی دەستەی داواکاری گشتی لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت بە پێویست زانرا.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئاماژەی بەوەدا کە پاراستنی سەربەخۆیی، ھۆکارێک بووە بۆ سەرکەوتنی کارەکانی دەستەکە و ئامادەیی خۆیشی پیشان دا بۆ ھەماھەنگی زیاتری نێوان دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دەستەی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو پارێزگاری کردن لە مافی گشتیی و ھاووڵاتییان و بەرژوەندی گشتیی و چەسپاندنی زیاتری سەروەری یاسا.