Skip to the content

ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- هێرشکردنەوە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر کە ئەمڕۆ لە لایەن میلیشیا و گرووپە چەکدارەکانی دەرەوی یاسا ئەنجام درایەوە ، بە توندترین شێوە شەرمەزار دەکەین. داوا لە حکومەتی فیدرال دەکەین ، ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ سنووردانان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانە ، ئامانجی ئەو دەستدرێژییانەش کە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە، تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەموو عێراق و گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستانە .


جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
25 ی تەمموزی 2022