Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی ٧ـی تشرینی دووەم ٢٠٢٢ ، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ھێس بەیلی، جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بەردەوامی پەیوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا، بە سوپاسەوە باس لە ھاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ حکومەتی ھەرێم کرا.

ھەر لە دیدارەکەدا پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و دارشتنی بودجەی ٢٠٢٣ و پرسی یاسای نەوت و گاز و پرسی رێکەوتنی شەنگال و پرسی کەرکوک تاووتوێ کران

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران زۆر سوپاسی حکومەتی ئەمریکای کرد لە پالپشتی و پشتیوانی حکومەتی ھەرێم،

سەردانی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لە ڕابردوو تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون