Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی بریتانیا لە ھەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە دەیڤد ھەنت، کونسوڵی گشتی بریتانیا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و دواین پێشھاتەکان پاش پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ کران.

ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لە پەیوەندی بەردەوامی ھەرێمی کوردستان و بریتانیا کرایەوە ، پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و سەقامگیری و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و دارشتنی بودجەی ٢٠٢٣ و پرسی یاسای نەوت و گاز و دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم و بەچارەسەر گەیاندنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لە ڕێگای دەستور و گفتوگۆ و جێبەجێکردنی کارنامەی نوێی حکومەتی عێراق بە پێویست زانرا.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران زۆر سوپاسی کونسوڵی گشتی بریتانیای کرد بۆ ئامادەیی دەربڕینیان بۆ بە چارەسەر گەیاندنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا لە ڕێگای دیالۆگەوە ھەروەھا ئامادەیی ھەرێمی کوردستانی بۆ گفتوگۆ وەک ھەمیشە دووپاتکردەوە.