Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتی بریتانیا دەکات

ڕۆژی 19ـی نیسانی 2023, د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە رۆسی کەیڤ، کونسولی گشتی بریتانیا لە ھەولێر و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی بریتانیا کرا، ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا بەگرنگ و بایەخەوە باسی لێکرا.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دوایین پێشھاتە ئابوری و سیاسییەکانی نێو پرۆسەی سیاسی عێراق و دوایین پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق سەبارەت بە دوایین ڕێکەوتنی نێوان ھەردوولا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بیروڕایان لەبارەیەوە ئاڵوگۆڕکرا.