Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتی روسیا دەکات

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ئابی 2023, د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبین، کونسوڵی گشتی وڵاتی روسیا لە ھەولێر کرد.

لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی دوایین پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی روسیا ئاڵوگۆڕکران و جەخت لە بەردەوامی و بەهێزترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە ئابووری و سیاسییەکانی نێو پرۆسەی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کران و دواتر باس لە دوا سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دوایین لێکتێگەیشتنەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی دەستور و بیروڕایان لەبارەیەوە ئاڵوگۆرکرا.