Skip to the content

تیمی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی تەمموزی ٢٠٢٣ تیمی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرپەرستی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغدا لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عێراق کۆبوونەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی برگەکانی تایبەت بە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئیتیحادی دا.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە کە کارکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوت و چاودێری دارایی عێراق بەردەوام دەبن و بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام بدرێت..