Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یونامی لە هەولێر دەکات

ڕۆژی دووشەممە ١٠ـی تەمموزی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ریکاردۆ رۆدریگز، بەرپرسی ئۆفیسی یونامی لە هەولێر کرد.

لە دیدارێکدا هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و یونامی کردەوە و بیروڕاش لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق و بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لە دیدارەکە ڕۆڵی UNAMI و UN لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرز نرخێنرا و کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکانی سەر بە هەردوو ڕێکخراوەکەش بە گشتی بە بایەخەوە باسیان لێوەکرا.